لەبارەی ئێمە

فاملی کارد رێبەرێکی داشکاندنە بۆ شوێنە تایبەتەکان، بە تایبەت ئەو شوێنانەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکەن. ئەو پرۆژەیە وەک رێبەرێک کار دەکات و داشکاندنی لە هەندێ شوێنی تایبەت وەرگرتووە و تەنیا هەڵگرانی کارتی داشکاندنی فاملی کارد دەتوانن لێی سوودمەند بن.
سستەمی خزمەتگوزاریی فاملی کارد، بە ستافێکی بە ئەزموون و شارەزاوە دەیەوێ بە باشترین شێوە خزمەت بە هاوبەشەکانی بکات.
نەخۆشخانە، سەنتەری پزیشکی چاو، سەنتەری پزشکی ددان، تاقیگە، سەنتەری جوانکاری، سەنتەری وەرزشی، ئارایشگا و رێستورانت، هاوبەشەکانی فاملی کارتن و داشکاندنی تایبەتیان هەیە.
هەڵگری کارتی داشکاندنی فاملی کارد دەتوانێ بۆ ماوەی ساڵێک و بە بێ سنوور خزمەتگوزاریی داشکاندن لەو شوێنانە وەربگرێ. ئێوە دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕ و سۆسیال میدیاکانی فاملی کارد بە بەردەوامی ئاگاداری داشکاندنی هاوبەشەکانمان بن و سوودیان لێ وەربگرن.
تیمی بەڕێوەبەری سستەمی خزمەتگوزاریی فاملی کارد، هەوڵ دەدات لە هەموو پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، خزمەتگوزاری و داشکاندنەکانی بۆ هاووڵاتیان و بەکاربەرانی فاملی کارد دەستەبەر بکات.
هەموو خزمەتگوزارییەکان بە زمانەکانی عەڕەبی و کوردی پێشکەش بە بەکاربەرانی فاملی کارد دەکرێ و ئێوەش دەتوانن لە رێگەی ژمارە مۆبایلەکانی بەردەست لە ناو ماڵپەڕ و رێبەری ئێمەدا، تێبینی و پێشنیارەکانی خۆتان بە ئێمە بگەیەنن.
بە سپاسەوە
تیمی بەڕێوەبەریی فاملی کار