له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ته‌ندروستی به‌سه‌ر ژیانی رۆژووه‌وان دروست ده‌بێت. به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی (RT)ـی رووسی، شه‌ش كێشه‌ی باوی ته‌ندروستی هه‌ن، رۆژووه‌وان له مانگی ره‌مه‌زاندا دووچاری ده‌بێته‌وه و بریتین له:
یه‌كه‌م: سه‌ر ئێشه
هۆكاره‌كه‌ی بۆ دابه‌زینی ئاستی شه‌كر له خوێن، وشكبوون، كه‌مخه‌وی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دووه‌م: سووتانه‌وه‌ی گه‌ده و كێشه‌ی هه‌رسكردن
سووتانه‌وه‌ی گه‌ده و گرفت له هه‌رسكردنی خۆراك، نیشانه‌كانی بریتیین له په‌یدانی بوونی ده‌نگ له‌نێو گه‌ده و هه‌روه‌ها دروستبوونی ژانی سك، هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌كارهێنانی خواردنی گه‌رم و چه‌ور ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سێیه‌م: سه‌رسوڕان
له مانگی ره‌مه‌زاندا، رۆژووه‌وان له‌كاتی له‌خه‌وهه‌ڵساندا دووچاری سه‌رسوڕان و سه‌ر ئێشه ده‌بێته‌وه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ دابه‌زینی فشاری خوێن و شه‌كر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
چواره‌م: توڕه‌بوون و تێكچوونی ده‌روونی مرۆڤ
برسییه‌تی و كه‌مبوونی شه‌كر له لاشه‌ی مرۆڤدا، وا ده‌كات رۆژووه‌وان له رووی ده‌روونییه‌وه هه‌ست به توڕه‌یی و تێكچوونی ده‌روونی بكات.
پێنجه‌م: نه‌خۆشكه‌وتن
خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی سارد له‌كاتی رۆژوو شكاندن ده‌بێته هۆی دروستبوونی له‌رز و تا و نه‌خۆشی جۆراو جۆر، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاری رۆژووه‌وان ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ڤیتامین C له دوای رۆژوو شكاندن به‌كار بهێنن.
شه‌شه‌م: قه‌بزی
له‌مانگی ره‌مه‌زاندا به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی سیسته‌می خۆراك و خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر ، مرۆڤی رۆژووه‌وان تووشی قه‌بزی ده‌بێت.